لافاو لە باشووری ئێران ؛ 15 کەس گیانیان لە دەسدا
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگاری فارس لە باشووری ئێران باسی کرد لە گیان لە دەسدانی 15 کەس لە ڕووداوی هاتنی لافاو .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ئیرنا ، خەلیل عەبدوڵڵاهی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگاری فارسی ئێران وتی : دوانیوەڕوی ڕوژی هەینی بارینی بارانی وەرزی لە شارەکانی "نەی ریز و دەڤەری سوڵتان شەهبازی ئیستهبان و داراب بووە هوی هاتنی لافاو کە لەو ڕووداوەىا 15 کەس گیانیان لە دەسدا.
عەبدوللاهی وتی: لەو ڕووداوەدا هەشت کەس شوێن بزر بوون و لێکوڵینەوەکان بۆ دوزینەوەی ون بووەکان هەروا درێژەی هەیە .
بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگاری فارسی ئێران وتیشی: هێزەکانی فریاگوزاری هەروا لە شوێنی ڕووداوەکە بۆ پێ شوێن گرتنی وردەکاریەکان ئامادەن .
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵی مانگی سووری پارێزگای فارسی ئێرانیش باسی یارمەتی 22 تیمی فریا گوزاریی ئەو کۆمەڵەیە بە بەرکەوتووانی لافاوی شاری ئیستهبانی کرد و وتی 74 کەس لەو لافاوە ڕزگار کراون .