ڕێککەوتنی ئێران و هەرێم بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە
تهمووز 23, 2022 09:33 Asia/Tehran
جێگری وەزیری نێوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئەمنیەتی و پۆلیسی وتی: لەسەر هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنووری حاجی ئۆمەرانی پیرانشارەوە بۆ ئەربەعینی حوسێنی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ڕێککەوتووین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەجید میر ئەحمەدی لە پەراوێزی سەردانی سنووری حاجی ئۆمەران، وتی: هەوڵی پێویست لەلایەن پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لایەنی عێراقی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنە خەریکە دەدرێت کە بە یەکلا بوونەوەی بابەتە، زیارەتکاران دەتوانن لەو سنوورەشەوە هاتوچۆ بکەن.
میر ئەحمەدی بە وتنی ئەوەی کە کەشوهەوای گونجاوی ئەو ڕێگایە، خاڵێکی باش لە چاو سنوورەکانی دیکە بۆ هاتوچۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنییە، گوتی: جێبەجێ بوونی ئەو ڕێککەوتنە، دەبێتە هۆی گەشەی ئابووریی ئەو ناوچەیەش.