کۆڕبەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامیی ئیدانەی هێرشی سەر خەڵکی مەدەنی لە دهۆکی کرد
کۆڕبەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی بە ئیدانەکردنی هێرشی سەربازیی بۆ سەر دهۆک و کوژران و بریندارکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی، جەختی لە ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی باش و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، کۆڕبەندی جیهانی بۆ ڕابوونی ئیسلامی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەم کۆڕبەندە ئیدانەی دەستدرێژییە سەربازییەکان دەکات بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێزنەگرتن لە یەکپارچەیی خاکی عێراق، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو وڵاتانی دراوسێ لە ناوچەکە پێویستە گرنگی بە دراوسێیەتی باش بدەن و خۆیان لە کردەوەکانی دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەدوور بگرن.
کۆڕبەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامیی گوتیشی : کردەوە لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت نەزم و ئاسایشی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە و ڕێگە خۆش بکات بۆ خراپ بەکارهێنان لەلایەن ئەو بیانییانەی کە هەوڵی دزەکردن و ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە دەدەن لە ناوچەکەدا.
لە ئەنجامی هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندێکی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆک، ٩ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ٣١ کەسیش برینداربوون.