لەناوبردنی باندێکی گەورەی قاچاخکردنی چەک و تەقەمەنی لە سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409871-لەناوبردنی_باندێکی_گەورەی_قاچاخکردنی_چەک_و_تەقەمەنی_لە_سنوورەکانی_رۆژئاوای_ئێران
فەرماندەی پاسەوانیی سنووری پارێزگای ئیلام لە رۆژئاوای ئێران لە ناوبردنی باندێکی گەورەی قاچاغی چەک و تەقەمەنی لە سنوورەکانی شاری دێهلۆرانی ئەم پارێزگایەی راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2022 12:15 Asia/Tehran
  • لەناوبردنی باندێکی گەورەی قاچاخکردنی چەک و تەقەمەنی لە سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران

فەرماندەی پاسەوانیی سنووری پارێزگای ئیلام لە رۆژئاوای ئێران لە ناوبردنی باندێکی گەورەی قاچاغی چەک و تەقەمەنی لە سنوورەکانی شاری دێهلۆرانی ئەم پارێزگایەی راگەیاند.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرھەنگ فەرەج ڕۆستەمی، فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئیلام، ڕۆژی شەممە وێڕای ئاماژە بە لە ناو بردنی باندێکی گەورەی قاچاخی چەک و تەقەمەنی لە سنوورەکانی شاری دێهلۆران، وتی: پاسەوانانی سنوور بە جێگیربوون لە سەر سنوور  و دەکارھێنانی ئامێری زیرەک ، باندێکی قاچاخکردنی  چەک و تەقەمەنییان پێش چوونە ناو شار گرت و٣٢ پارچە چەکی کڵاشینکۆفیان دۆزیەوە و کەسێک لەم بارەوە دەستگیر کراوە.
فەرماندەی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ئیلام ڕاشیگەیاند: پاسەوانانی سنوور لە هەموو کات زیاتر هەوڵی پاراستنی سنوورەکانی ڵات دەدەن و لە گەڵ هەر کردەوەیەکی قازانجخواز و تێکدەرانە لە سەر سنوور بە شێوەیەکی بەبڕشتانە ھەڵسوکەوت دەکەن .