فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران: ئێمە بەدوای پێشکەوتووترین چەکەکانداین
تهمووز 24, 2022 18:11 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە: ئێمە بەدوای دروست کردن و بەدەستهێنانی پێشکەوتووترین چەکداین.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوان سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە ساڵانی ڕابردوودا سەرکەوتنی بەرچاویان لە دیزاین و بەرهەمهێنانی چەکی پێشکەوتوودا بەدەستهێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، سەرداری سەرلەشکەر حسێن سەلامی، فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە فێستیڤاڵی مالیکی ئەشتەری سپای پاسداران ڕایگەیاند: چەک لە جەنگدا کاریگەرە و ئێمە بەدوای بەرهەمهێنان و بەدەستهێنانی پێشکەوتووترین چەکدا دەگەڕێین.بەڵام پشتیان پێ نابەستین و داوای موعجیزە لە چەک ناکەین، بەڵکو پشت بە خودا دەبەستین کە نهێنیی سەرکەوتنمانە.