پێویستی وەرگرتنی دەستەبەر لە ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەتۆمیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i409888-پێویستی_وەرگرتنی_دەستەبەر_لە_ڕۆژئاوا_لە_چوارچێوەی_دانوستانەکانی_ئەتۆمیدا
ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە لەسەر وەرگرتنی دەستەبەری پێویست لە لایەنی ئەمریکی لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 25, 2022 06:40 Asia/Tehran
  • پێویستی وەرگرتنی دەستەبەر لە ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەتۆمیدا

ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە لەسەر وەرگرتنی دەستەبەری پێویست لە لایەنی ئەمریکی لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما، ئەبولفەزل عەمویی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران، وتی: لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە، ڕەوتی دانوستانەکانی ناڤۆکی تاوتوێ کرا و هەر وا بوو ئاماژه  بەوە کرا که په یوه ندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه ندامانی 1+4 له رێگه ی رێکخه ری سیاسه تی ده ره وه ی یه کێتی ئه وروپا به رده وامه .

عەمویی  گوتیشی : ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان لەم کۆبوونەوەیەدا جەختیان کردەوە لەسەر وەرگرتنی گەرەنتی پێویست لە لایەنی ئەمریکی لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ بەرجام ( رێککەوتنی ناڤۆکی)  و هەروەها گرنگیی پشتڕاستکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان  لە لایەنە ڕۆژئاواییەکانەوە لەسەر ئێران.