ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410183-ئێران_هێرشی_ئیسرائیل_بۆ_سەر_غەززەی_ئیدانە_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان و کۆمەڵێک لە خەڵکی فەلەستینی بە توندی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2022 02:56 Asia/Tehran
  • ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززەی ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان و کۆمەڵێک لە خەڵکی فەلەستینی بە توندی شەرمەزار کرد.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان و کۆمەڵێک لە خەڵکی فەلەستینی بە توندی ئیدانە کرد.

ناوبراو، هەوڵی ئیسرائیلی جەنایەتکارانە، سەربزێوانە و هاندەرانە وەسف کرد و وتی: بەرپرسایەتی ئەو جەنایەتە، لێکەوتەکانی دەستدرێژی و هێرشی ئەو ڕژێمە بۆ سەر فەلەستین و غەززە بەتەواوەتی بۆ ئیسرائیلە.

کەنعانی وتیشی: ئەوە مافی گەلی فەلەستینە کە بەرانبەر ئەو هێرشانە بەرگری لە خۆی بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها داوای لە هەموو وڵاتان و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد تا ئەرکی مرۆیی و یاسایی و ئەخلاقی خۆیان هەمبەر گەلی ستەم لێکراوی فەلەستین، ئیدانە کردنی هەوڵە تیرۆریستانەکانی ئیسرائیل و ڕێگری لە درێژەی ئەو جەنایەتانە کە هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکەیە، جێبەجێ بکەن.