دادستێنی کوردستان بریاری نوێی لە سەر ڕووداوەکەی مەریوان دەرکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411151-دادستێنی_کوردستان_بریاری_نوێی_لە_سەر_ڕووداوەکەی_مەریوان_دەرکرد
سەرۆکی گشیی دادگای کوردستان فەرمانیدا بەزووترین کات و بێ کات بەفێرۆدان دۆسیەی کوژرانی خاتوونی مەریوانیی تاوتوێ بکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2022 03:04 Asia/Tehran
  • دادستێنی کوردستان بریاری نوێی لە سەر ڕووداوەکەی مەریوان دەرکرد

سەرۆکی گشیی دادگای کوردستان فەرمانیدا بەزووترین کات و بێ کات بەفێرۆدان دۆسیەی کوژرانی خاتوونی مەریوانیی تاوتوێ بکرێت.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حسێنی سەرۆکی گشتیی دادگەی کوردستان فەرمانیدا دۆسیەی رووداوەکەی مەریوان و کوژرانی خاتوونێک بەپەلە پێوشوێنگیری بکرێت.

دوای ئەوەی خانمێکی خەڵکی شاری مەریوان لە ڕووداویکدا گیانی لە دەستدا و تۆمەتبارێک هاوپەیوەند بەم بابەتە دەستبەسەر کرا، فەرمان بە دادستێنی مەریوان دراوە کە بە پەلە دۆسیەکە لێکبداتەوە.

شیاوی ئاماژەیە پاش ئەوەی کەسێک هەوڵیدا دەستدرێژی بکاتە سەر خانمێکی 36 ساڵان لە مەریوان کە خەڵکی گوندی چەشمیەر بوو، خانمەکە لە نهۆمی دووەمی خانووەکە خۆی فرێ دایە خوارەوە و دوای دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەی سنە کۆچی دوایی کرد.