ئه‌یلوول 21, 2022 12:35 Asia/Tehran
  • ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ کۆگەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی که‌ بۆ به‌شداری له‌ حەفتاوحەوتەمین لوتکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان سه‌ردانی نیۆیۆرکی کردووه‌، له‌ دووهه‌م ڕۆژی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یەدا لە وتاردانێکدا ڕاو بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامی ڕوون ده‌کاته‌وه‌ .

«سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ حەفتاوحەوتەمین لوتکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان گه‌ییشته‌ نیۆیۆرک.

کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاستی سەرکردە باڵاکانی وڵاتان لە ڕۆژی سێشەممە٢٠ی سپتەمبەر دەستی پێکراوەو ھەتا ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو ٢٦ی سپتەمبەر بەردەوام دەبێت و دەیان کۆبوونەوەی دووقۆڵی و فرەلایەنیش لە پەراوێزدا بەڕێوەدەچن .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٦ بە کاتی تاران لە دووهەمین ڕۆژی حەفتاوحەوتەمین لوتکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان وتارێک پێشکەش دەکات و تیای دا ڕاوبۆچوونی دەوڵەت و نەتەوەی ئێران بۆ ھەموو دنیا ڕوون دەکاتەوە.

سەرپەیڤ