ڕۆڵی گرینگی گواستنەوە لە پەرەی هاریکاری ئابووری و بازرگانی نێوان ئێران و ڕووسیا
شەهریاری ئەفەندیزادە جێگری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرانپرێس لە ڕووسیا ڕایگەیاند کۆریدۆری باکورباشور یەکێک لە ڕێگە گرینگەکانی گواستنەوەیە کە ئێران و ڕووسیا پێداگرن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ترانزیت لەو کۆریدۆرە
جێگری وەزیری ڕێگاوبانی ئێران بۆ بەشی گواستنەوە وتی: بە پێی ڕێککەوتنی ئێران و ڕوسیا بۆ دە ملوێن تۆن کاڵا و شمەکی ترانزیت لە ساڵدا پلان داندراوە و دەبێ بۆ ئەو مەبەستە تۆڕەکانی جادەیی دەریایی و ئاسنەڕێ پەرەی پێ بدرێ.
ئەفەندیزادە وتیشی:خێرا کردنەوە و ئاسانکاری لە تێپەڕینی لۆریەکان لە ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجانەوە بۆ ئێران بابەتێکی گرینگە لەبەر ئەوەی ترانزیت،هەناردە و هاوردە و گواستنەوەی کاڵا لە نێوان ئێران و ڕوسیا لە کۆماری ئازەربایجانەوە ئەنجام دەدرێ.
ناوبراو هەروەها گوتی:مەسەلەی ئاسنەڕێ بابەتێکی گرینگی بەشداری لە سازکردنی ڕێگای ئاسن لە نێوان ڕەشت و ئاستارایە کە بۆ ئەو مەبەستە لێژنەی هاوبەشی تەکنیکی دارایی و مافەوانی لە نێوان ئێران و ڕوسیا پێک هاتووە.
ئەفەندیزادە دەڵێ:هێڵی ئاسنەڕێی ڕەشت-ئاستارا دەتوانێ بەندەرئەباسی باشووری ئێران و کۆماری ئازەربایجان و ڕوسیا و باکووری ئەرووپا بە یەکتر ببەستێتەوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند ڕوسیا بەتەمایە لە بەندەرە باکووریەکانی ئەنزەلی و ئەمیرئاباد و هەروەها بەندەرە باشووریەکانی چابەهار و بەندەرئەباسی ئێران سەرمایە بخاتە گەڕ.