دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413232-دیداری_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_لەگەڵ_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی
«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، چاوی بە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2022 14:10 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، چاوی بە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کەوت.

«محەممەد شیاع سودانی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران و لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژی کرد.

عێراق لە نێو وڵاتانی عەرەبی ڕۆژئاوای ئاسیا، زۆرترین پەیوەندیی فەرهەنگی و ئایینی لەگەڵ ئێران هەیە.

بوونی درێژترین سنوور لە نێوان دراوسێکان واتە (نزیکەی 1258 کم سنووری وشکانی و 351 کم سنووری ئاوی)، پەیوەندی ڕەگەزی، مێژوویی، زمانەوانی، هاوبەشیی ئایینی و بوونی هەڕەشە و بەرژەوەندیی هاوبەشی ئەمنی و ئابووری لە ڕیزی ئەو خاڵە گرنگانەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعێراق دێنە ئەژمار.