سەردانی سێ کاژێرەی ڕابەری مەزنی شۆڕش بۆ پێشانگای تواناکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414681-سەردانی_سێ_کاژێرەی_ڕابەری_مەزنی_شۆڕش_بۆ_پێشانگای_تواناکانی_بەرهەمهێنانی_ناوخۆ
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) بۆ ماوەی سێ کاژێر، پێشانگای توانا ناوخۆییەکانی کە لە بواری جیاجیادا بەڕێوەچوو، بەسەر کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2023 12:16 Asia/Tehran
  • سەردانی سێ کاژێرەی ڕابەری مەزنی شۆڕش بۆ پێشانگای تواناکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆ

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) بۆ ماوەی سێ کاژێر، پێشانگای توانا ناوخۆییەکانی کە لە بواری جیاجیادا بەڕێوەچوو، بەسەر کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەم پیشانگایە بە بۆنەی دروشمی ئەمساڵ کە وەک ساڵی «بەرھەمھێنان، زانست بنەما، کارنانەوە» ناودێری کرا بوو، بەرپا کرا.

لەم پێشانگایەدا توانا ناوخۆییەکان لە بوارەکانی کانگا و گەڕان، ئەلیکترۆنیات و پەیوەندییەکان، ئاسمانی و سەتەلایت، ئۆتۆمبێل، کشتوکاڵ و خۆراک، شەمەندەفەر، ڕێگاوبان، گواستنەوەی دەریایی و ئاسمانی، کەرتی خانووبەرە، نەوت و پترۆکیمیا، کەرەستەی ناوماڵ، قوماش، پیشەسازیی ئاوژیمەنی، ئاودێران، پیشەسازیی کارەبا و ھێزگەو بەنداوچێکردن و گەڵاڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوو تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیکردن نمایشکران.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1401 بە ساڵی «بەرھەمھێنان، زانست بنەما، کارنانەوە» ناوزەد کردو پەرەپێدانی کۆمپانیاکانی زانست بنەمای بە باشترین ڕێگا بۆ ڕەخساندنی هەلی ئیش و کاری نوێ زانی.