پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415483-پەیمان_نوێکردنەوەی_ئەندامانی_مەجلیسی_خبرەکانی_ڕابەری_لەگەڵ_ئارمانجەکانی_ئیمام_خومەینی_(رە)
ئەندامانی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری پەیمانی خۆیان لەگەڵ ئارمانەکانی ئیمام خومەینی (رە) نوێ کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2023 18:16 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە)

ئەندامانی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری پەیمانی خۆیان لەگەڵ ئارمانەکانی ئیمام خومەینی (رە) نوێ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئایەتوڵڵا سەیید هاشم حسێنیی بوشیهری» جێگری سەرۆکی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمی پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە) ڕایگەیاند: دوژمنان هەموو سەرچاوەکانیان بە شێوەیەکی تێکەڵاو و ناسیارانە بەکارهێنا بۆ زیانگەیاندن بەم شۆڕشە، کە دیارە توشی هەڵەیەکی گەورەی ھاتبوون لە بۆچوونەکانیان دا.

«ئایەتوڵڵا حسێنیی بوشیهری» وتیشی: خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە هەموو بوارەکاندا پشتیوانی لە سیستەم و شۆڕش دەکەن و پابەند دەبن بەو بەڵێنەی کە لەگەڵ ئیمام خومەینی (رە) داویانە.

جێگری سەرۆکی مەجلیسی خبرەکانی ڕابەری جەختی لەوەش کردەوە کە: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەمیشەییەو درەختی پتەوی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ساڵ بۆ ساڵ بەهێزتر و بەهێزتر دەبێت.