پەیوەندیدەری گروپە تروریستیەکان لە سەرپول زەهاو دەستبەسەر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415672-پەیوەندیدەری_گروپە_تروریستیەکان_لە_سەرپول_زەهاو_دەستبەسەر_کرا
پەیوەندیدەری گروپە دژی شۆڕشەکان بە چاودێری هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەست بەسەر کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2023 08:17 Asia/Tehran
  • پەیوەندیدەری گروپە تروریستیەکان لە سەرپول زەهاو دەستبەسەر کرا

پەیوەندیدەری گروپە دژی شۆڕشەکان بە چاودێری هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەست بەسەر کرا.

"ئەمیر فەیزی" دادگەری شاری سەرپۆلی زەهاو"ی سەربە پارێزگەی کرماشانی ڕۆژئاوای ئێران وتی: بەهۆی چاودێری هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پەیوەنددەرێکی گروپە دژه شۆڕشەکانی نیشتەجێی هەندەران کە هاتبوە نێو ئێران بەرلەوەی بگاتە شاری سەرپولی زەهاو ناسراو دەستبەسەر کرا.

دادگەری سەرپول زەهاو بە ڕاشکاوی وتی کە ئەو کەسە گیراوە، یەکێک بوە لە پەیوەنددەرانی گروپە دژی شۆڕشە کوردیەکانی نیشتەجێی هەندەران کە بەهۆی چاودێری وردو بەردەوام و بەتەواوی ئیتلاعاتی هێزە ئاسایشیەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ناسراو دەست بەسەرکراو ڕێ و شوێنی پێویستی بۆ ڕەچاو کرا.

سەرهەنگ مەجتەبا کاکایی فەرماندەری سپای ناوچەی شاری سەرپول زەهاویش وتی: سەرجەم جموجووڵی دوژمنکارانی نیزام و شۆڕشی ئیسلامی لە ژێر چاودێری وردی ئیتلاعاتی دایەو هەربۆیە بێتوو کەسێک بەنیازی تێکدانی ئاسایشی وڵات بێ تووشی یاسا دەبی.