سەفەری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415674-سەفەری_بەڕێوەبەری_گشتیی_ئاژانسی_نێونەتەوەیی_وزەی_ناڤۆکی_بۆ_تاران
خولی یەکەمی وتووێژی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆمار و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2023 16:35 Asia/Tehran
  • سەفەری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ تاران

خولی یەکەمی وتووێژی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆمار و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران دەستی پێ کرد.

ڕافائیل گرۆسی"ی بەڕێوە بەری گشتیی  ئاژانسی نێونەتەوەیی  وزەی  ناڤۆکی   ئەمڕۆ  هەینی  گەیشتە تاران و لەسەرەتای گەیشتنیەوە  لەلایەن  بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژو جێگری کاروباری نێوتەوەیی  مافەوانی  و پارلمانی    ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکی  بە فەرمی   پێشوازی لێکرا . 

ڕافائیل گرۆسی  چەن کاتژمێرلەدوای  گەیشتنی  بۆ تاران  لە گەڵ موحەمەد ئیسلامی   جێگری سەرۆک کۆمار و بەرپرسی   ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکی  ئێران  چاوپێکەوتن و وتووێژی  کرد. 

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  وەزیری   دەرەوی  ئێران بە تازەیی  لە وتووێژێکدا  لەگەڵ   کاناڵی  تەلەفیزیونی   سی  ئێن ئێنی  ئەمریکا  وتی : پەیوەندی  ئێران لە گەڵ  ئاژانسی  نێونەتەوەیی  وزەی  ناڤۆکی   لە  ڕێبازی  درۆست و سرۆشتی خۆی دایە . وەزیری دەرەوەی  ئێران  وتیشی :  تاران بەکەڵک وەرگرتن  لە نێوبژیوانەکان، بە ڕاشکاوی  بە ئەمریکاییەکانی  ڕایگەیاندووە  کە  هەروا لەسەرڕێبازی  ڕێکەوتن دایە.