ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: کاردانەوەی کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی بەرامبەربە پرسی ژاراوی بوونی قۆتابیانی ئێرانی درێژەی شەڕی تێکەڵاوە
وەزیری دەرەوەی ئێران دژکردەوەی دەسدرێژکارانەی بڕێک لە کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی بەرامبەربە پرسی ژاراوی بوونی گۆماناوی قۆتابیانی کچی ئێرانی بە درێژەی شەڕی تێکەڵاوی دوژمن زانی .
حسین ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان ڕۆژی هەینی لە توئیتێکدا نووسی: دژکردەوەی دەستوەردەرانەی بڕێک لە کاربەدەستانی ڕۆژئاوای لەحاند پرسی ژاراوی بوونی گۆماناوی قۆتابیانی کچی ئێرانی درێژەی شەڕی تێکەڵاوی دوژمنە .
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە کاردانەوە بە دەستوەردانی بڕێک لە کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی لەوبوارە دا جەختی کرد: نەتەوەی گەورەی ئێران فرمێسکی درۆ دەناسن .
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەمڕۆ لە کۆڕی خەڵکی شاری دەشتی پارێزگای بووشەهر لە باشووری ئێران باسی کرد لە فەرمانی تایبەت بە وەزیرانی وڵات و ئیتڵاعاتی ئێران بۆ لێکدانەوەی پرسی ژاراوی بوونی قۆتابیانی ئێرانی .
لە هەمان کات دا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە پێ و شوێن گرتنی پرسی ژاراوی بوونی قۆتابیانی ئێرانی لە گرینگترین پرس و بابەتەکانی بەردەم دەوڵەتی ئێرانە وتیشی : کاردانەوەی بەپەلە ، سەیرو پیلانگێڕانەی کاربەدەستانی بڕێک لە وڵاتان لەو پەیوەندیەدا، لەدرێژەی هەڵوێستی سیاسی دەستوەردەرانەی ئەوان لە مانگەکانی ئەم دواییە و هاوڕێ لە گەڵ ئامانجی سیاسی هەڵسەنگێندراو بۆ کەڵک وەرگرتنی نابەجێی لە پرسە مرۆییەکان بۆ بەدی هاتنی ئامانجی سیاسیە .