ئێران؛ لە ڕیزی بانترین وڵاتانی زانستی ژنێتیک
بەڕێوەبەری هەفدەهەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ژێنێتیک وتی: ئێران لە زانستی ژێنێتیکدا لە ڕیزی بانترین وڵاتانی ناوچە و جیهاندایە.
"مەحموود تەوەلایی" بە راگەیاندنی ئەوەی کە ئێران لە زانستی ژێنێتیکدا لە ڕیزی بانترین وڵاتانی ناوچە و جیهاندایە، وتیشی : ئێران لە گۆڕەپانی زانستی ژێنێتیکدا پلەی چواردە تا هەژدەی جیهانی بە خۆ تەرخان داوە.
تەوەلایی وتیشی: ئێران خاوەنی 17% بەرهەمی دەرمانی بایۆتەکنۆلۆژیایی و بایۆتێک لە ئاستی ناوچەکەدایە و هەناردە کردنی ئەم دەرمانانە بۆ ئەورووپا و وڵاتانی دیکە ئەنجام دەبێ و بۆ بەرزتر کردنەوەی ئاڵ و وێری زانست و زانیاریمان لەگەڵ زانستوەرانی وڵاتانی جۆراوجۆ زیاتر ببێت.
پێنجەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی و حەڤدەهەمین کۆنگرەی نیشتمانیی ژنێتیکی هەشتی مارس لە تاران بەڕێوە دەچێ.
زانستوەران و پسپۆڕانێک لە وڵاتانی هۆڵندا، ئەڵمان، ئیسپانیا، ئیتالیا، ئەمریکا، چین، هونگاریا، عێراق و تورکیا بە شێوەی بەشداریی کردنی راستەوخۆ و هەروەها لە ڕێگای ئانلاینیشەوە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری دەکەن.