ڕاگەیاندراوی وەزارەتی نێوخۆی ئێران بەبۆنەی دەرمانداو بوونی هەژمارێک خوێندەواری ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415693-ڕاگەیاندراوی_وەزارەتی_نێوخۆی_ئێران_بەبۆنەی_دەرمانداو_بوونی_هەژمارێک_خوێندەواری_ئێرانی
وەزارەتی نێوخۆی ئێران بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە بەپێی فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ لێکۆڵینەوە و ڕونکردنەوەی ژاراوی بوونی هەژمارێک قوتابی لە قوتابخانەکان توێژینەوەو لێکۆڵینەوە لەم پەیوەندییەدا بەشیوەیەکی ورد لە نێو تاقیگەخانە زۆر پێشکەوتوەکانی وڵات دەستی پێکردوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 05, 2023 17:50 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندراوی وەزارەتی نێوخۆی ئێران بەبۆنەی دەرمانداو بوونی هەژمارێک خوێندەواری ئێرانی

وەزارەتی نێوخۆی ئێران بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە بەپێی فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ لێکۆڵینەوە و ڕونکردنەوەی ژاراوی بوونی هەژمارێک قوتابی لە قوتابخانەکان توێژینەوەو لێکۆڵینەوە لەم پەیوەندییەدا بەشیوەیەکی ورد لە نێو تاقیگەخانە زۆر پێشکەوتوەکانی وڵات دەستی پێکردوە.

وەزارەتی نێوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە لەدوای سەرهەڵدانی دیاردەگەلێکی گوماناوی وەک کۆکەو هەوکردنی چاوو کزانەوەی گەروو، لەنێو قوتابیانی چەند خوێندنگە و  قوتابخانەیەک، لەسەر فەرمانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی دەست کراوە بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو ڕووداوە لەنێو تاقیگە پێشکەوتووەکان دا  کە دواجار ئاکامەکەی بە بیرو ڕای گشتی ڕادەگەیەندرێ.

بێگومان وەک هەمیشە دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی ئەم ڕووداوەیان کردووە بە بیانویەک بۆ وەڕێخستنی شەڕێکی تێکەڵاو وفرەلایەنە و بە سواربوونی  لە سەر ئەو شەپولە، بەنیازن کە میشک و بیری کۆمەڵگە تێک بدەن.

حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە پەیامێکی تویتری دا ڕایگەیاند کە دژکردەوەی دەسوەردەرانەی چەند کاربەدەستێکی ڕۆژئاوایی بەبیانووی ژاراوی بوونی گوماناوی قوتابیانی کچی ئازیزی ئێرانی بەردەوامی شەری تێکەڵاوو فرە لایەنی،  دوژمنەو گەلی ئێران فرمێسکی تیمساح بەباشی دەناسێتەوە.