رێبەری باڵای کوماری ئیسلامی ئێران:
هۆکارانی جەنایەتی ژەهراویی کردنی خوێندکاران دەبێ بە توندترین شێوە سزا بدرێن
رێبەری باڵای کوماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند: دەبێ هۆکارانی جەنایەتی ژەهراویی کردنی خوێندکاران بە توندترین شێوە سزا بدرێن و ئەم جەنایەتە قابیلی پشت گوێ خستن نییە.
ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران لە پەراوێزی ڕێورەسمی رۆژی نمام خو چاندن لە ئێران، ئاماژەیان دایە بابەتی ژەهراویی کردنی هەندێ قوتابخانەی وڵات و جەختیان کرد بە جیدی دەبێ پێوشوێنی ئەم پرسە بگیردرێت و هۆکارانی سزا بدرێن.
رێبەری باڵای کوماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ دووشەمە لە حەوشەی نووسینگەکەی خۆیدا نمانی چاند.
ئایەتوڵا خامنەیی لەو ڕێورەسمەدا رایانگەیاند ئەگەر بە گوێرەی دروشمی ئەمساڵی رۆژی نمام چاندن واتا هەر ئێرانییەک سێ نمام، کار بکرێت به ماوەی چوار ساڵ، یەکملیارد نمام دەچێندرێت.
وتیشیان: بە بۆچوونی کارناسان، دەبێ جگە لە داری میوە، داری دارستانیی بچێندرێت چونکوو چێوەکەی سووری ئابووری هەیە بۆ وڵات.
ئایەتوڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەوڵی بەرپرسان بۆ چارەسەریی کێشەکان وتیان: بەرپرسان دەبێ لە هەموو رێگایەکی ئابووری بۆ چارەسەری کێشەی خەڵک کەڵک وەرگرن.
رێبەری جەختیشیان کرد کە پاراستنی ژینگە یەکێکە لە خاڵە گرینگەکانی یاسای بنەرەتی وڵات و هیچکەس بۆی نییە ئەم یاسا پێشێل بکات.
لە کۆتایشیدا ئاماژەیان دایە ژەهراوی بوونی هەندێ قوتابیان و جەختیان کرد بەرپرسان و دەزگا زانیاری و ئینتزامیەکان بە جیدی ئەم بابەتە پێوشوێن بگرن .
وتیشیان: ئەمە جەنایەتێکی گەورەیە و نابێ پشت گوێ بخرێت و ئەگەر کەسانێ دەستیان هەیە لەم کارەدا بە توندترین شێوە سزا بدرێن و هیچ بەخشینێک نایانگرێتەوە.