باڵوێزی ئێران لە چین: باڵوێزخانەی ئێران و عەرەبستان بەم زووانە دەکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416647-باڵوێزی_ئێران_لە_چین_باڵوێزخانەی_ئێران_و_عەرەبستان_بەم_زووانە_دەکرێتەوە
باڵوێزی ئێران لە چین بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و عەرەبستانی بە درێژەی ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵات بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کردنەوەی باڵوێزخانەکانی دوو وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2023 07:44 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە چین: باڵوێزخانەی ئێران و عەرەبستان بەم زووانە دەکرێتەوە

باڵوێزی ئێران لە چین بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و عەرەبستانی بە درێژەی ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵات بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کردنەوەی باڵوێزخانەکانی دوو وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «محەممەد کەشاوەرزادە» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چین، سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان و دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە لایەن دوو وڵاتەوە وتی: پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ئاسایی دەبێتەوە و باڵوێزخانەی هەردوو وڵات دەکرێتەوە.

«کەشاوەرزادە» هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی چین لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانیش وتی: چینییەکان هەموو هەوڵێکیان دا بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.

باڵوێزی ئێران لە چین ڕایگەیاند: چین وەک وڵاتێک بۆ وتووێژی دیپلۆماسی چالاک بووە و قەرەبووی ئەو هەڵانە دەکاتەوە کە ئەمریکا لە ناوچەکەدا کردوویەتی.

«حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «فەیسەڵ بن فەرحان»، وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان، ڕۆژی پێنجشەممە لە پەکین، وێڕای ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی باڵوێزخانەی دوو وڵات لە تاران و ڕیاز، جەختیان لە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم فراوانکردنی هاوکارییەکانیش کردەوە.