ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دانوستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان باش و ڕوولەپێشەوە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416648-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_دانوستان_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_عەرەبستان_باش_و_ڕوولەپێشەوە_بوو
وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستانەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دا بە باش وەسف کرد و وتی: دانوستانەکە باش و ڕوولە پێشەوە بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2023 08:06 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دانوستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان باش و ڕوولەپێشەوە بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران دانوستانەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دا بە باش وەسف کرد و وتی: دانوستانەکە باش و ڕوولە پێشەوە بووە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» و «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان، ڕۆژی پێنجشەممە لە پەکین، وێڕای ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی باڵوێزخانەی دوو وڵات لە تاران و ڕیاز، جەختیان لە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم فراوانکردنی هاوکارییەکانیش کردەوە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا سەبارەت بە وردییاتی دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: دەستپێکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییە فەرمییەکانی نێوان تاران و ڕیاز، دەستپێکردنەوەی حەججی عومرە، هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان، کردنەوەی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکان و جەختکردنەوە لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی بەردەوام و گەشەپێدانی ناوچەکە لەو بابەتانەن کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوەو لە بەرنامەی کاری ھەردووک لادایە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان، بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن هەردوولاوە واژۆ کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی پەکین و چالاککردنی بە شێوەیەک کردەوە کە متمانەی یەکتر و بوارەکانی هاوکاری فراوانتر دەکات و یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.