وەحیدی: پەیوەندیی نێوان خەڵکی عێراق و ئێران پەیوەندییەکی نەپچڕاوەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418454-وەحیدی_پەیوەندیی_نێوان_خەڵکی_عێراق_و_ئێران_پەیوەندییەکی_نەپچڕاوەیە
وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق له باشترین ئاستیدایەو پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو نەتەوەیە پچڕانی بۆ نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2023 12:26 Asia/Tehran
  • وەحیدی: پەیوەندیی نێوان خەڵکی عێراق و ئێران پەیوەندییەکی نەپچڕاوەیە

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق له باشترین ئاستیدایەو پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو نەتەوەیە پچڕانی بۆ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد وەحیدی» وەزیری ناوخۆی ئێران، لەم دیدارەدا، پەیامی کۆبوونەوەی پارێزگارانی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراقی بە شکستی تاکتیکی دوژمنان لە دروستکردنی بۆشایی و کەلێنێک لە نێوان خەڵکی ئەم دوو وڵاتە زانی و وتی: دوژمنانمان، لەوانەش ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا، ئەم برایەتییەیان ناوێ و حەز بە هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق ناکەن، بەڵام ئەمڕۆ سەرەڕای خواستی ئەوانە، خەڵکی ئەم دوو وڵاتە پێکەوەن.

وەحیدی بە ئاماژەدان بەوەی کە لە بواری ئابووریدا تواناو بارستایی زۆر هەیە لە نێوان هەردوولادا، وتیشی: دەتوانین بە دراوی نیشتمانی ئاڵووێر بکەین و پەیوەندیی بانکی بە شێوەیەکی دروست دابمەزرێنین.

وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە قاچاخی چەک لە ناوچەکەدا وتی: سنوورەکانی ئێران و عێراق سنووری دۆستایەتی و خۆشەویستین و پەیوەندییەکانمان واوەتر لە پەیوەندیی دراوسێتییە.

وەحیدی بە بەرز نرخاندنی پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژانی ئەربەعیندا، وەبیری هێنایەوە: ئامادەبوونی بە جۆش و خرۆشی خەڵکی ناوچەکە لە پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی حسێنی لە ساڵی ڕابردوودا زۆر جێی سەرنج بوو؛ ئەربەعین بەستێنێکی نوێی خولقاند بۆ ئەوەی بتوانین لە ئەربەعینی داهاتوودا لەم تواناییە گەورەیە کەڵک وەربگرین.