فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێم کیو ئێم-١٧٠ بەسەلامەت خرایەخوار
تشرینی دووهم 16, 2026 18:59 Asia/Tehran
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری ئێم کیو ئێم-١٧٠ی سوپای دەسدرێژکاری ئەمریکا، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی شەڕی ئەلەکترۆنی، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات، خرایە خوار.
هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: ئەوە چوارەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەو جۆرەیە کە بەدەست سەرکردایەتیی شەڕی ئەلەکترۆنی و درۆنیی هێزی دەریایی سپاو هەشتەمین خۆفڕە کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە گەرووی هورمز، بەسەلامەت خراوەتەخوار. ئەو خۆفڕە، بۆ شوێپێگرتن و ناسکردنی سیستەمی بەرگریی و شەڕی ئەلەکترۆنی، بەسەر ئەو ناوەدا دەسوڕایەوە.