دەسپێکی مانۆڤری هێزمەندی ١٤٠٢ی هێزی وشکانی ئەرتەشی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i422395-دەسپێکی_مانۆڤری_هێزمەندی_١٤٠٢ی_هێزی_وشکانی_ئەرتەشی_ئێران
مانۆڤری هێزمەندی ١٤٠٢ی هێزی وشکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە دروشمی یاعەلی ئیبنی موسەڕەزا، لە ناوچەی گشتی نەسرائاوای ئیسفەهانی ناوەندی ئێران دەستی پێ کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2023 08:30 Asia/Tehran

مانۆڤری هێزمەندی ١٤٠٢ی هێزی وشکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە دروشمی یاعەلی ئیبنی موسەڕەزا، لە ناوچەی گشتی نەسرائاوای ئیسفەهانی ناوەندی ئێران دەستی پێ کرد.

ئەمیری سەرتیپ کەریم چەشەک"ی وتەبێژی مانۆڤری هێزمەندی ١٤٠٢ی هێزی وشکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڤرە وتی: لەو مانۆڤرەدا یەکەی وشکانی و زرێپۆش و مووشەکی و تۆپخانەو ئاسمانی و خۆفڕو ئەندازیاری و شەڕی ئیلەکترۆنیک و شەڕی نوێ و سایبری و تەکنەلۆژیای زانیاری و ڕاگەیێنیەکان و فڕۆکەی گواستنەوەو پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ئەرتەش بەشدارن.