پێداگری ئێران لەسەر چوونەدەری بەبێ مەرجی ئەمریکا لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i428723-پێداگری_ئێران_لەسەر_چوونەدەری_بەبێ_مەرجی_ئەمریکا_لە_سوریا
بالوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان چونەدەری بەتەواوی و بەبێ مەرجی چەکدارانی ئەمریکی لە سوریایی بۆ ئاشتی و سەقامی ناوچەکە یەگجار بەپێویست زانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 27, 2024 09:25 Asia/Tehran

بالوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان چونەدەری بەتەواوی و بەبێ مەرجی چەکدارانی ئەمریکی لە سوریایی بۆ ئاشتی و سەقامی ناوچەکە یەگجار بەپێویست زانی.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی بالوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە دۆخی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و سووریا وێڕای ئاماژە بە داگیرکرانی نایاسایی و بایکۆتی نامرۆڤانەو بەسیاسی کردنی گوەڕاندنەوەی پەناخوازان و ئاوارە نێوخۆیەکان و بەرگرتن لە پاڵپشتی نێونەتەوەیی بۆ بنیاتنانەوەی سووریا وتی: چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی وەک ئەمریکا بەرپرسی درێژبوونەوە شەڕەکە بوون، چونکە لەهەوڵ دان کە ئیرادەی خۆیان بەسەر خەڵکی ئەو وڵاتەدا بسەپێنن.

ئیرەوانی وێڕای پێداگری لەسەر سەروەری خاک و دەسەڵاتداری و سەربەخۆیی ڕامیاری سووریا پێویستە بەتەواوی لەلایەن هەموولایەکەوە وەک بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەچاو بکرێ بە ڕآشکاوی وتی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی نابێ خەڵکی سووریا لە ڕگەی خەبات بەدژی تیرۆریزم و داگیرکران و تیرۆریزمی ئابووری سەرچاوگرتوو لە بایکۆت بەتەنیا بەجێ بهێڵێ.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پێویستی یەگجار زۆری چوونەدەری هەموو هێزە دەرەکیەکان لەسووریا وتیشی ئێران بەتوندی دەستدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر دەسەڵاتی سووریا و کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە گرینگەکانی ئەو وڵاتە شەرمەزار دەکاو وەفادارە بە چارەسەری سیاسیانەی دۆخی ئەو وڵاتە.