چاوپێکەوتنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430675-چاوپێکەوتنی_سەرۆکی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_لەگەڵ_سەرۆک_وەزیرانی_قەتەر
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاستی پێوەندی سیاسی کۆماری ئیسلامیی ئێران وقەتەری زۆر شیاو وەسف کرد و لەسەر پێویستیی بردنەسەری ئاستی پێوەندی دوو وڵات لە هەموو بوارەکان پێداگری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2024 16:51 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاستی پێوەندی سیاسی کۆماری ئیسلامیی ئێران وقەتەری زۆر شیاو وەسف کرد و لەسەر پێویستیی بردنەسەری ئاستی پێوەندی دوو وڵات لە هەموو بوارەکان پێداگری کرد.

مەسعوود پزیشکیان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  لە دیدار لەگەڵ شێخ محەممەد ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر هیواداری دەربڕی   وڵاتانی ئیسلامی و هەموو وڵاتانی دیکە  کە پێبەندی چوارچێوەکان و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانن لە تەنیشت یەکتر بن و بە هەوڵی هاوبەش بتوانن لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنیستی ناچار بکەن ئەم ڕژێمە کۆنترول بکەن و  تاوانکاری و ڕەگەزکوژییەکانی لە غەززە  ڕابگرن.

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەریش لەم دیدارەدا وێرای گەیاندنی سڵاوی گەڕم و پەیامی پیرۆزبایی میری ئەم وڵاتە بە بۆنەی دەستپێکرانی کاری کابینەی پزیشکیان  وتی میری قەتەر بۆ پەرەی پێوەندی برایانە و ستراتژیکی نێوان دوو وڵات گرینگایەتییەکی زۆر دادەنێت .

ئێمەش لەسەر ئەو باوەڕەین  پێوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هێشتا نەگەیشتوەتە ئاستی دڵخوازی ڕێبەرانی دوو وڵات و دەبێ بۆ هاتنەدی ئەم ئامانجە هەوڵێکی زۆرتر بدەین.

سەرۆک وەزیرانی قەتەر وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی باش و بەڕێ وجێی پزشکیان بەرامبەر پرسەکانی ناوچەکە و جیهان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران لەبەرەوپێشبردنی ئەم شێواز و سیاسەتانە ڕاگەیاند.