پێشوازیی ئێران لە بڕیاری نیکاراگۆڤا سەبارەت بە پچڕینی پێوەندی لەگەڵ ئیسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i431836-پێشوازیی_ئێران_لە_بڕیاری_نیکاراگۆڤا_سەبارەت_بە_پچڕینی_پێوەندی_لەگەڵ_ئیسراییل
وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازیی کرد لە بڕیاری حکومەتی نیکاراڤۆڤا سەبارەت بە پچڕێنی تۆکمە و تەواوی هەموو پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2024 15:24 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئێران لە بڕیاری نیکاراگۆڤا سەبارەت بە پچڕینی پێوەندی لەگەڵ ئیسراییل

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازیی کرد لە بڕیاری حکومەتی نیکاراڤۆڤا سەبارەت بە پچڕێنی تۆکمە و تەواوی هەموو پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل.

«ئیسماعیل بەقایی هامانه» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە پێشوازی لە هەنگاوی بەرپرسیارانەی حکومەتی نیکاراگۆڤا سەبارەت بە پچڕینی تۆکمە و تەواوی هەموو پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، ئەو هەنگاوەی بە نیشانەی پێبەندبوونی نیکاراگۆڤا بە یاسا و ڕێساکانی مافی نێودەوڵەتی، جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەڵگە نێودەوڵەتییەکانی هاوپێوەند بە پێشگری و بەرەنگاربوونەوەی ژینۆساید زانی.

بەقایی هامانە هەروەها بە ئاماژە بە بەیاننامەی حکومەتی نیکاراگۆڤا کە تێیدا ڕژێمی جنایەتکاری زایۆنی وەک دوژمنی مرۆڤایەتی و مەترسیی لە سەر ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە و جیهان وەسف کراوە، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هاوخەمی و پشتیوانی دەربڕینی حکومەت و خەڵکی نیکاراگۆڤا لەگەڵ خەڵکی فەلەستین و لوبنان و گەلانی دیکەی ناوچەکە بەرامبەر بە ژینۆساید، داگیرکاری و دەسدرێژیی هەمیشەیی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی.