عەراقچی: قۆناخی دووهەمی گۆشاری لانی زۆرشکستی هێنا
"عەراقچی وەزیری دەرەوە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هەوڵ بۆ داسەپان " قۆناخی دووهەمی گۆشاری لانی زۆر" تەنیا دەبێتە هۆی ئەوە" شکستی قۆناخی دووهەمی زۆرێنەیی ،وتی: ئاوەزمەندی وعەقلانیەتی لانی زۆر "تاقی بکەنەوە
عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەردوابەدوای بڵاوکرانەوەی ڕاپۆرت گەلێک لەمەڕ بڕیاری دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا بۆ داسەپانی زەخت وگۆشاری لانی زۆرلەدژی ئێران وتی کە قۆناخی دووهەمی گۆشاری لانی زۆرتەنیا دەبێتە هۆی شکستی قۆناخی دووهەمی لانی زۆر. ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ئەمدواییە لە ڕاپۆرتێکدا لە گەڵاڵەڕێژی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا "دۆناڵدترامپ" بۆ بۆژانەوەی سیاسەتی " زەختی زۆرێنەیی " لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ترامپ بەنیازە بە مەبەستی بەرتەسک کردنی هەناردەکرانی نەوتی ئێران ونفوزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ، سیاسەتی گۆشاری لانی زۆر لەدژی ئێران دەسپێبکاتەوە. سەیید عەبباس عەراقچی لەم بارەوە وتی: قۆناخی یەکەمی سیاسەتی " گۆشاری لانی زۆر" بە ناچاری "لەگەڵ خۆڕاگری لانی زۆرڕووبە ڕوو بوویەوەولەکۆتاییدا بووەهۆی شکستی "لانی زۆر" بۆ ئەمریکا .
وەزیری کاروباری دەرەوە بە هێنانە ئارای ئەم پرسیارە کە بەڵگەتان دەوێت؟ ڕایگەیاند : وەکوو تەنیا یەک نمونە بەسە دۆخی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران پیشترودواتر بە ناوی سیاسەتی " گۆشاری لانی زۆر" لێک بدەنەوە. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی وتیشی: هەوڵ بۆ داسەپانی" قۆناخی دووهەمی گۆشاری لانی زۆر" تەنیا دەبێتە هۆی "نوشوستی هێنانی قۆناخی دووهەمی لانی زۆر. عەراقچی وتی: بیروهزری باشترئەوەیە کە "عەقلانیەت وئاوەزمەدنی لانی زۆر" تاقی بکەنەوە ، ئەمە بە قازانجی هەمووانە .