ئێران: بڕیارنامەکەی ئاژانس، ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i433224-ئێران_بڕیارنامەکەی_ئاژانس_ئامانجی_سیاسی_لە_پشتەوەیە
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنا، ڕایگەیاند کە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەی دەرکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران دژ بە ئێرانە کە داڕێژەرانی بڕیارنامەکە پێ و شوێنی دەگرن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2024 15:48 Asia/Tehran
  • ئێران: بڕیارنامەکەی ئاژانس، ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنا، ڕایگەیاند کە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەی دەرکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران دژ بە ئێرانە کە داڕێژەرانی بڕیارنامەکە پێ و شوێنی دەگرن.

نەزیری وتی: بە داخەوە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەی ئەم بڕیارنامەیە و داڕیژەران و پەسەندکەرانی بە بێ بایەخدان بە سەردانی ئەمدواییەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس لە تاران هەوڵیان دا بگەنە ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە  ڤییەنا، ڕاشیگەیاند: دیار بوو کە ئەم بڕیارنامەیە پشتیوانییەکی بەربڵاوی لێ ناکرێ و ژماری زۆری دەنگی نەرێنی و بێلایەن سەلمێنەری هەمان ڕاستییە کە ئەندامانی ئاژانس بڕوایان وابوو کە ئەم بڕیارنامەیە نە کاتی دەرکرانی بووە و نە هیچ پاساوێکی هەیە بۆ دەرکردنی. جێی داخ و مەخابنە کە داڕێژەرانی بڕیارنامەکە، ئاژانس لە ئاراستەی ئامانجە سیاسییەکانی خۆیان بەکار دێنن.

نەزیری وتیشی:  کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەوڵ دەدات کە کار و چالاکیی تەکنیکیی ئاژانس بەتایبەت کردەوە و چالاکییەکانی بەڕێوەبەری گشتی لە ئاراستەیەکی راست و درووست و لە چوارچێوی ئامانجگەلێکدا بچێتە پێشەوە کە لە جاڕنامەی ئاژانسدا پەسەند کراوە.