ئیدانەی هێرش بۆسەر ئامانجە ناسەربازییەکان لە سودان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435288-ئیدانەی_هێرش_بۆسەر_ئامانجە_ناسەربازییەکان_لە_سودان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کوشت و بڕی کەسانی سیڤیلی لە سودان، شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2025 12:06 Asia/Tehran
  • ئیدانەی هێرش بۆسەر ئامانجە ناسەربازییەکان لە سودان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کوشت و بڕی کەسانی سیڤیلی لە سودان، شەرمەزار کرد.

"ئیسماعیل بەقائی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کۆمەڵکوژکرانی خەڵکی مەدەنی و هێرش بۆسەر ئامانج و ژێرخانە ناسەربازییەکان بەتایبەت نەخۆشخانەکان و دامەزراوە گشتیەکان لە سودانی شەرمەزار کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ قوربانیانی پەلامارەکانی ئەم دواییە کە کوژرانی دەیان کەسی سیڤیلی بەتایبەت لە شاری "فاشر" لێکەوتەوە، جەختی کرد لەسەر پێویستیی ڕەچاوکرانی پرەنسیپ و یاساوڕێسا جیهانییەکانی مافی مرۆڤ بەتایبەت ئەسڵی قەدەغەی هێرشکردنەسەر ئامانج و شوێنە ناسەربازییەکان.