سەفەری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران بۆ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435292-سەفەری_وەزیری_ڕێگاوبان_و_شارسازیی_ئێران_بۆ_تورکیا
وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران پاش گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئانکارا وتی: ئامانج لەو سەفەرە، دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیاو تاووتوێی تەبایی نامەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابوریی دوو وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2025 13:25 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران بۆ تورکیا

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران پاش گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئانکارا وتی: ئامانج لەو سەفەرە، دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیاو تاووتوێی تەبایی نامەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابوریی دوو وڵاتە.

"فەرزانە سادق" پاش ئەوەی گەیشتە فڕۆکەخانەی ئانکارا وتی: لەو سەفەرەدا، پاش بەڕێوەچوونی کۆڕ و دانیشتنەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابوریی دوو وڵات و پرسەکانی هاوپێوەند بە پەسەندکراوەکانی ئەو دانیشتنانە، هەروەها تەبایی نامەکان و هەوڵە ئەنجامگرتووەکان لەبواری جیاجیای گواستنەوەو هاتووچۆ، دانوستان بەڕێوە دەچێ و بڕێک لە بابەتەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێ.

وەزیری ڕێگاو بان و شارسازیی ئێران لە درێژەی سەردانەکەی بۆ تورکیا، بەمەبەستی بەشداربوون لە دانیشتنی هاواهەنگیی، گەیشتە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیا.

دیدار لەگەڵ وەزیرانی گواستنەوەو هاتووچۆ و تیجارەتی تورکیا، لە بەرنامەکانی سەفەری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران بۆ تورکیایە.