ئیدانە کردنی گەمارۆی تازەی ئەمریکا دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435650-ئیدانە_کردنی_گەمارۆی_تازەی_ئەمریکا_دژی_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە بایکۆت کردنی کۆمەڵێک لە کەسانی ئاسایی و حکومی بە تۆمەتی دەست تێدابوون لە فروشی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێرانی شەرمەزار کرد و وتی : ئەو گەمارۆیانە نابەجێ و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 07, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • ئیدانە کردنی گەمارۆی تازەی ئەمریکا دژی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە بایکۆت کردنی کۆمەڵێک لە کەسانی ئاسایی و حکومی بە تۆمەتی دەست تێدابوون لە فروشی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێرانی شەرمەزار کرد و وتی : ئەو گەمارۆیانە نابەجێ و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانن.

ئیسماعیل بەقایی وتی : بڕیاری حکومەتی تازەی ئەمریکا بۆ زەخت خستە سەر نەتەوەی ئێران لە ڕێگەی پێشگیری لە بازرگانی یاسایی ئێران  لەگەڵ شەریکە ئابوورییەکانی کارێکی ناڕەوا ، نایاسایی و سەرپێچکارانەیە کە حکومەتی ئەمریکا  لە ئاستی نێودەوڵەتی دا لێی بەرپرسیارە و کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئەمریکا  بە بەرپرسی شوێنهاتەکانی وەها کردەوەیەکی یەک لایەنانە و زوربێژانە دەزانێ . 

نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەوەییەکانی  وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا  شەوی هەینی لە کردەوەیەکی دوژمنکارانەدا ڕایگەیاند  گەماروی تازەی  خستوەتە سەر ئێران .