تەختڕەوانچی: ڕاوێژ لەگەڵ عێراق بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەشمان پێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435932-تەختڕەوانچی_ڕاوێژ_لەگەڵ_عێراق_بۆ_بەهێزکردنی_ئاسایشی_هاوبەشمان_پێویستە
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی لە سەفەری خۆیدا بۆ عێراق بەردەوام بوونی وتووێژ و ڕاوێژ و هەواهەنگییەکانی نێوان دوو وڵاتی بە پێویست زانی بۆ بەهێزکردنی ئاساییشی هاوبەشی ئەم دوو وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 16, 2025 13:59 Asia/Tehran
  • تەختڕەوانچی: ڕاوێژ لەگەڵ عێراق بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەشمان پێویستە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی لە سەفەری خۆیدا بۆ عێراق بەردەوام بوونی وتووێژ و ڕاوێژ و هەواهەنگییەکانی نێوان دوو وڵاتی بە پێویست زانی بۆ بەهێزکردنی ئاساییشی هاوبەشی ئەم دوو وڵاتە.

"مەجید تەخت ڕەوانچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە پاش دیدارێک کە لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە پێداگری لەسەر گرنگایەتی هاریکاری هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی پاوەجێی لە ناوچەکەدا وتی: دوو لایەن پرسە ئاسایشییەکانی نێوان دوو وڵاتی برا و موسڵمانیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.  تەخت ڕەوانچی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ڕایگەیاند: سەفەرەکەی بۆ عێراق لە چوارچێوی وتوێژ و ڕاوێژی سیاسیی بەردەوام لە نێوان دوو وڵات ئەنجام دراوە.

ناوبراو جەختی کرد: ئاسایشی ناوچەیی ئەولەوییەتە بۆ هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق و ئەوەش پێویستی بە بەردەوام بوونی ئەم وتووێژ و ڕاوێژ و هەواهەنگیانەیە کە لە نێوان دوو وڵات لە ئاستی جۆربەجۆردا بەردەوام بکرێ.