ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437048-ئیدانەی_دەستدرێژییەکانی_ئەمریکا_و_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_غەززە_و_یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی بەردەوامیی پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکای بۆ سەر یەمەن کرد، هاوکات لە گەڵ توندبوونەەی گوشتو بڕ لە فەلەستینی داگیرکراو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2025 12:39 Asia/Tehran
  • ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی بەردەوامیی پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکای بۆ سەر یەمەن کرد، هاوکات لە گەڵ توندبوونەەی گوشتو بڕ لە فەلەستینی داگیرکراو .

ئیسماعیل بەقای،  بە دەربڕینی خەم و پەژارە   بەرامبەر بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لەوان ژن و منداڵی بێتاوان و وێرانبوونی ژێرخانی گرینگ لە یەمەن لە ئەنجامی دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆمەڵکوژی سەدان ژن و منداڵی فەلەستینی لە کاتی بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا. ئەو پەلامارانەی  بە نموونەی تاوانی دەستدرێژی و جەنایەتی جەنگی وەسف کرد و بێهەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی بەرامبەر بەو تاوانانە بە شەرمەزاری و بێ پاساو زانی و لایەنگرانی چەک و دارایی و سیاسی ڕژێمی زایۆنی بە هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی زانی