وەزیری نەوتی ئێران : گازی ڕووسیا لە ئاستارا وەرئەگرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438263-وەزیری_نەوتی_ئێران_گازی_ڕووسیا_لە_ئاستارا_وەرئەگرین
وەزیری نەوتی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕێگای زەوینی بۆ گوێزرانەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئێران لە دانوستانەکانی دوولایەنە نیهایی کراوە وتی: بە ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان ، گازی ڕووسیا لە ئاستارا وەرئەگرین .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 25, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی ئێران : گازی ڕووسیا لە ئاستارا وەرئەگرین

وەزیری نەوتی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕێگای زەوینی بۆ گوێزرانەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئێران لە دانوستانەکانی دوولایەنە نیهایی کراوە وتی: بە ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکان ، گازی ڕووسیا لە ئاستارا وەرئەگرین .

موحسێن پاک نژاد لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ وەزیری وزەی ڕووسیا وتی ئێران وڕووسیا ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ گواستنەوەی بارستای دیاریکراوی گاز بۆئێران مۆرکردووە وبارستای گازی ڕێککەوتن لەسەر کراوی دوولایەن لەو ڕێککەوتننامەیەدا ساڵانە ٥٥ ملیارد مێتری سێجا کە قەبارەی نزیک بە ١٥٠ هەتا ١٥١ ملیۆن مێتری سێجا لە ڕۆژدایە ، دەبێت. وەزیری نەوتی ئێران وتی: ڕێگای جۆربەجۆر بۆگواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئێران هەبوو کە باشترین ڕێگا ئەویە کە لە کۆماری ئازەربایجان ئەم کارە ئەنجام بێت و بەم چەشنە ، ئێمە گازی ڕووسیا لە ئاستارا وەرئەگرین. .