گرتنی ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی داعش لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439395-گرتنی_ئەندامانی_تۆڕی_تیرۆریستی_داعش_لە_تاران
وتەبێژی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هیزی ئینتیزامی و دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی داعشی لە تارانی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-06-04T11:58:57+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2025 14:22 Asia/Tehran
  • گرتنی ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی داعش لە تاران

وتەبێژی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هیزی ئینتیزامی و دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی داعشی لە تارانی ڕاگەیاند.

فەریق مۆنتەزێر ئەلمەهدی ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە دا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تۆڕێکی خۆکوژی و تیرۆریستیی سەر بە گرووپی داعش کە بەنیازی ئەنجامدانی تێکدان و بومبنانەوە بوون، لەلایەن فەرماندەیی ئینتزامیی تارانی گەورە و پارێزگاکانی ئیسفەهان، قوم و ئەلبۆرز  لەناو چوون . ناوبراو وتی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەر  سێزدە  ئەندامەکە بۆ وێنە سەرکردەی گروپ و تیمەکانی ڕێنمایی و پشتیوانی و خۆکوژەکان دەستگیرکراون لەگەڵ ئامێر و پێداویستییەکان، لەنێویاندا   ئێله ک و کوڵە پشتی و جانتای خوکوشتن ده ستیان  به  سه رداگیرا.