ئیسلامی :دانانی ڕینگ و قاتی دووهەمی ڕێئاکتوری بوشەهر بە پێی پلان بەڕێوەچوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439551-ئیسلامی_دانانی_ڕینگ_و_قاتی_دووهەمی_ڕێئاکتوری_بوشەهر_بە_پێی_پلان_بەڕێوەچوو
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی پڕۆسەی گەشە و کەوتنە گەڕی پیشەسازی نافۆکی لە وڵات ڕوولە پەرەیە و دانانی ڕینگ و قاتی دووهەمی ڕێئاکتوری بوشەهر بە پێی پلان بەڕێوە چوو .
(last modified 2025-06-09T12:19:23+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2025 14:43 Asia/Tehran
  • ئیسلامی :دانانی ڕینگ و قاتی دووهەمی ڕێئاکتوری بوشەهر بە پێی پلان بەڕێوەچوو

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی پڕۆسەی گەشە و کەوتنە گەڕی پیشەسازی نافۆکی لە وڵات ڕوولە پەرەیە و دانانی ڕینگ و قاتی دووهەمی ڕێئاکتوری بوشەهر بە پێی پلان بەڕێوە چوو .

موحەمەدی ئیسلامی ئەمڕۆ لە کوڕی پەیامنێراندا وتی پیشەسازی ناڤوکی  ئێران ئەمڕۆ لە قۆناغی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە قۆناغی بەدیهێنانی ئامانجە تەکنەلۆژی و پیشەسازییەکان. ئەم پیشەسازییە تەنیا هێمای پێشکەوتن و هێزمەندی  وڵات نییە، بەڵکو دەستکەوتەکانی بۆ خەڵک  هەست پێکراوەو و ڕادەستی خەڵک کراوە، هەروەها پرۆسەی گەشەسەندن و سوودوەرگرتن لێی زیاتر دەبێت. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی جەختی لەوە کردەوە: یەکێک لە بەڵێنە گرنگەکانمان ئەوەیە کە توانای هێزگەکانی  وزەی ئەتۆمی وڵات سێ ئەوەندە زیاد بکەین. دوێنێ، دانانی ڕینگ و قاتی دووەمی ڕیاکتۆری ژمارە دووی وێستگەی کارەبای بوشێهر دەستیپێکرد. ئەم پرۆسەیە هەنگاو بە هەنگاو بەردەوام دەبێت تا پێکهاتەکەی تەواو دەبێت.