قاڵیباف :پرسی فەلەستین هەروا ئەولەویەتی جیهانی ئیسلامە
محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامی ناوچەکە پێویستی بە هاوکاری نێوان وڵاتەکانی هەیە.
موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە میانی بیستەمین کۆبوونەوەی یەکیەتیی پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە ڕۆژی چوارشەممە لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو، خوازیاری پتەوکردنی یەکگرتنی ئابووری و وتووێژی سیاسی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی بوو، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پرسی فەلەستین وەک تەوەری بنەڕەتی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەمێنێتەوە. محەممەد باقر قالیباف ئاماژەی بەوەشکرد، چەمکی دراوسێیەتی تەنها بەرتەسک بە ڕەهەندی جوگرافیایی نییە، بەڵکو نیشانەی بەرپرسیارێتی هاوبەش لەنێوان ئەو وڵاتانەیە کە لە ناوچەیەکی هاوبەشدا هەڵکەوتوون، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر سیاسەتێک لەسەر بنەمای لاوازکردن یان ناسەقامگیرکردنی وڵاتانی دراوسێ، ئاسایشی بەردەوام بۆ هیچ لایەنێک بەدواوە نابێت. قالیباف ئامادەیی ئێرانی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و بەتایبەت وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی کەنداوی فارس ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە تاران “دەستی برایەتی و هاوکاری”ی بۆ هەموو وڵاتانی ئیسلامی درێژ کردووە و پشتیوانی لە بەهێزکردنی هاوکاری ئابووری و سەرمایەدانانی هاوبەش دەکات. قالیباف وتی: بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی فەلەستین "تەنها بەرگریکردن لە پرسێکی مێژوویی نییە"، بەڵکو پەیوەندی بە وەدی هاتنی دادپەروەری و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و جەختی لەسەر پشتیوانی ئێران لە فەلەستینیەکان بۆ مافی دیاری کردنی چارە نووسینی خۆیان کردەوە. قالیباف وتی: ئێران پشتیوانی لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکات کە دانیشتوانی سەرەکی خاکەکانی فەلەستین، لە موسڵمان، مەسیحی، و جوولەکەش لەخۆ بگرێت، بۆ دیاریکردنی داهاتووی ئەو خاکانە، هەروەها بەرخۆدانی گەلی فەلەستینی بە “بەرگرییەکی ڕەوا لە دژی داگیرکاری” زانی.