وەزارتی دەرەوەی ئێران: هەڵمەتەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە
وەزارتی دەرەوەی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر چەن ناوچەیەکی پارێزگا کەناراوییەکانی باشوور و هەروەها دوو پردی سەر هێڵی ئاسنەڕێی مەشهەدی پیرۆزی بە توندی ئیدانە کرد.
وەزارتی دەرەوەی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکای بە جەنایەتی جەنگیی و بنپێکرانی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕگەکانی لێکەیشتننامەی کۆتایی هێنانی شەڕ زانی.وەزارتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە ڕێبەری شەهیدی شۆڕش، ئەم دەسدرێژییانەی بە نیشانەی بێدەسەڵاتیی ئەمریکا بەرامبەر بە ویست و ورەی بەرزی گەلی ئێران زانی و هەڕەشە و گوڕەشەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی و دانپێدانانیان بە پێبەند نەبوون بە لێکگەیشتننامەکەی کۆتایی هێنانی شەڕی بە بەڵگەی سەلمێنەری پەیمانشکێنی و شەڕخوازی دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا وەسف کرد. وەزارتی دەرەوەی ئێران هەروەها پێیشیداگرت لەسەر خواستی بەبڕشتانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پاراستنی سەروەی نیشتمانی، یەکپارچەیی خاک و سزادانی دەسدرێژکاران.