وتەبێژی ئەرتەش: ئەمریکاییەکان دەبێ پابەند بن بە لێکگەیشتنامەکەی ئیسلام ئاباد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445322-وتەبێژی_ئەرتەش_ئەمریکاییەکان_دەبێ_پابەند_بن_بە_لێکگەیشتنامەکەی_ئیسلام_ئاباد
وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دروستکردنی ڕێڕەوێکی نایاسایی لە گەرووی هورمز بووەتە هۆی نائەمنی، پێیشیداگرت: هێزە چەکدارەکان بە هەموو هێز و تواناوە بەرگری لە مافەکانی گەلی ئێران لە گەرووی هورموز دەکەن و ئەمریکاش باشترە هاوپەیمانەکانی نەخاتە بەر مەترسیی نائەمنییەوە.
(last modified 2026-07-12T14:00:21+00:00 )
ته‌مووز 12, 2026 17:29 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەرتەش: ئەمریکاییەکان دەبێ پابەند بن بە لێکگەیشتنامەکەی ئیسلام ئاباد

وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دروستکردنی ڕێڕەوێکی نایاسایی لە گەرووی هورمز بووەتە هۆی نائەمنی، پێیشیداگرت: هێزە چەکدارەکان بە هەموو هێز و تواناوە بەرگری لە مافەکانی گەلی ئێران لە گەرووی هورموز دەکەن و ئەمریکاش باشترە هاوپەیمانەکانی نەخاتە بەر مەترسیی نائەمنییەوە.

ئەمیر سەرتیپ ئەکرەمی نیا بە ئاماژە بە مێژووی دوورودرێژی ئەمریکا لە بەڵێنشکێنیدا، وتیشی: ئەم بەڵێنشکێنییە بەرامبەر بە لێکگەیشتنامەکەی ئەمدواییەی نێوان ئێران و ئەمریکاش دەبینرێت. ئەمیر سەرتیپ ئەکرەمی نیا ڕایگەیاند: ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕێگای نایاساییەکەی لە گەرووی هورمز جێبکەوێ و ببێتە ڕێگای بازرگانی؛ لە کاتێکدا کە ئەوە ئێرانە کە هەر چەشنە تەگبیر و یاسا و ڕێسایەکی هاتووچۆ لە گەرووی هورموزدا دادەنێ. وتەبێژی ئەرتەش بە ئاماژە بەوەی کە هەرکات ئەمریکییەکان زەبریان لە دامودەزگەکانی ئێمەدا، گورزی کوشندەیان بەرکەوت، جەختیشی کرد: کاتێک لێکگەیشتنامە و ئاگربەس هاتنە ئاراوە، ئەو دەرفەتەمان بەکارهێنا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای جەنگاوەریمان، بانکی ئامانجەکانمان سات بە سات نوێ دەکرێتەوە و ئێمەش ئامادەین بۆ هەموو پلان و پەلامێک.