وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕژێمی ئەمریکا هەموو بەشەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445360-وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_ڕژێمی_ئەمریکا_هەموو_بەشەکانی_ڕێککەوتنەکەی_پێشێل_کردووە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی توندی هێرشە دەسدرێژکارانەکانی سەر ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمو کارانەی بە دڕندەکاری و پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد و وتیشی : ڕژێمی ئەمریکا بە ئاشکرا هەموو بەشەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کردووە.
(last modified 2026-07-13T14:29:23+00:00 )
ته‌مووز 13, 2026 13:58 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕژێمی ئەمریکا هەموو بەشەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی توندی هێرشە دەسدرێژکارانەکانی سەر ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمو کارانەی بە دڕندەکاری و پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد و وتیشی : ڕژێمی ئەمریکا بە ئاشکرا هەموو بەشەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کردووە.

لە  بەیاننامەکەی  وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە: ئەم هێرشە  دڕندانەیە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەموو هەوڵەکانی چەند مانگی ڕابردوو بۆ کەمکردنەوەی گرژی و  دامەزراندنی  ئاشتی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بێ ئەنجام کردووە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە کاتێکدا تەنیا 25 ڕۆژ بەسەر ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ تێدەپەڕێت، ڕژێمی ئەمریکا بە ئاشکرا نزیکەی هەموو بەشەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پێشێلکردووە و بە هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی گواستنەوەی ئێران، بەلەمەکانی ماسیگرتن و کەشتییە بارهەڵگرەکان، دامەزراوە کەشناسی و باڵەخانەکان دڕندانەترین  جەنایەتی جەنگی ئەنجام داوە . وه زاره تی ده ره وه ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له به یاننامه که دا  وتیشی : ڕژیمی ئه مریکا هه روه ها به ده سوەردانی  ئاشکرا له پڕۆسه ی جێبه جێکردنی ڕێکخستنه پێویسته کان لە گەرووی  هورمز له لایه ن ئێرانه وه بووه ته هۆی گەڕانەوەی نائارامی له گەرووی  هورمز و پچڕانی که شتیوانی بازرگانی نێوده وڵه تی. لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر ئیرادەی خۆی بۆ بەرگری لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران لە بەرامبەر دەستدرێژی سەربازیی ئەمریکا و هەر دەستدرێژکارێکی دیکە، هۆشداری دەدات لە هەر جۆرە بەشداری و هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە دەستدرێژکارەکان، هەروەها سەرچاوە و پشتیواننانی  هێرشەکانی دژی ئێران دەبێتە ئامانجی ڕەوای لێدانی بەرگریکارانەی هێزە چەکدارە دلێرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. وه زاره تی ده ڕه وه جه ختی لەوە کردەوە  که ئەوەی  سه رۆکی ئه مریکا له باره ی ئه نجامی دانوستانه کانی مسقه ت ڕۆژی شه ممه بانگەشەی کرد، درۆیەکی  ته واو و لهسەر نائومێدییه وه بوو ؛ دانوستانەکانی مەسقەت لە بنەڕەتدا لەسەر ڕێکخستنەکانی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز و ڕێگاکانی هاتوچۆ بوو و بەداخەوە ئەمریکا بە فشاری ئاشکرا و نهێنی بۆ سەر عومان ڕێگری لە  گەیشتنە  ئەنجام لەو بابەتەدا کرد.