ماڵئاوایی ملوێنی لە تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهید ؛ پەیامی یەکگرتوویی خۆڕاگری و کۆڵنەدان
ئامادەبوونی بێ وێنەی ملیۆنان کەس لە پرسەی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش واوەترلە ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی بوو ، نیشاندانێکی بەردەوامی دەسەڵاتی ئیمان و ئیرادەی نیشتمانی کە هەڵسەنگاندنی ستراتیژی هەڵەی دوژمنانی تێشکاند و پەیوەندییەکی نەشکاوی نێوان ئومەت و ویلایەتی لەسەر ئاستی ئاخەرەوزەمانی سەلماند.
ئامادەبوونی بێوێنەی ملیۆنان کەس لە پرسەی ڕابەری خەباتکاری شەهید ، نیشانەی بەردەوامی پەیوەندیی نێوان گەل وویلایەت و فاکتەری بەهێزکردنی ورەی خۆڕاگرییە. ڕۆڵی بەرەی گەنج و تازە لاو لەم ڕێوڕەسمەدا و ئامادەبوونیان ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی بەهاکانی وەک فیداکاری و یەکڕیزی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی. شرۆڤەکاران بە ئاماژەدان بەم ڕێوڕەسمە بە ڕووداوێکی ستراتیژی وەسفی دەکەن و دەڵێن: ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک ئاماژەیە بۆ پشتیوانی لە ڕێبازی شۆڕشی ئیسلامی و نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ڕێبەرایەتی. بە وتەی ئەوان، ئەم ئامادەبوونە پەیامێکی ڕوونی بۆ نەیارانی کۆماری ئیسلامی نارد و نیشانی دا کە سەرمایەی سەرەکی نیزام بەشداری و باوەڕی خەڵکە. هەروەها جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی نەوەی نوێ لە ئایندەی وڵاتدا دەکەنەوە و پێیان وایە بەردەوامی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و پاراستنی سەرمایەی جەماوەری و گواستنەوەی بەها شۆڕشگێڕییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی درێژەدان بەم ڕێبازە و بەدیهێنانی ئامانجە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامین. بوونی پڕشکۆی گەل لەسەر گۆڕەپانی شۆڕش، پەیامێکی ڕوون بوو بۆ جیهان کە دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە کەرەستەی سەربازیدا نییە، بەڵکو لە ئیمان و باوەڕە کانی نەتەوەیەکدایە کە بە ئاگادارییەوە چارەنووسی خۆی بە گرێ داوە بە ئارمانجە ئیلاهییەکانەوە .