ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی ئیمامی موجاهدی شەهید لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوەچوو
تهمووز 14, 2026 20:09 Asia/Tehran
ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی قائیدی شەهیدی ئۆمەت و بنەماڵەی شەهیدیان لەلایەن حەزرەتی ئایەتووڵڵا سەید موجتەبا حسێنیی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشەوە لە موسەلای ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوەچوو .
لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە بانگهێشتی ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە کاژێر ١٧ تا ١٩ی ئێوارە لە موسەلای تاران بەڕێوەچوو؛ منداڵانی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەزگەی داد و جێگری یەکەی سەرۆک کۆمار و ژمارێک لە ئەندامانی کابینەیش بەشدارییان کردبوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا هەروەها چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک، فەقێ و تەلەبەکانی حوجرە، خوێندکارانی زانکۆکان، نوێنەرانی مەجلیس، وەزیران، زانایانی ئایینی، بەرپرسانی حکومی و سەربازی، بنەماڵەی شەهیدان و باڵوێزانی وڵاتانی بیانیش بەشدارییان کردبوو.
سەرپەیڤ