بۆچوونی ترەمپ لەمەڕ ئاسان بوونی شەڕ دژی ئێران، هەڵە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446062-بۆچوونی_ترەمپ_لەمەڕ_ئاسان_بوونی_شەڕ_دژی_ئێران_هەڵە_بوو
دەن بەیکن کۆماریخوازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: بۆچوونی ترەمپ لەمەڕ ئاسانبوونی شەڕ دژی ئێران، هەڵە بوو. سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکاش دەڵێ؛ چاوەڕوانیمان نەدەکرد، ئێران بنکەو پێگەکانمان وێران بکا. کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش ڕایگەیاند، ترەمپ لە کردنەوەی گەرووی هورمز شکستی هێنا.
(last modified 2026-08-17T15:07:54+00:00 )
ئاب 17, 2026 18:37 Asia/Tehran
  • بۆچوونی ترەمپ لەمەڕ ئاسان بوونی شەڕ دژی ئێران، هەڵە بوو

دەن بەیکن کۆماریخوازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: بۆچوونی ترەمپ لەمەڕ ئاسانبوونی شەڕ دژی ئێران، هەڵە بوو. سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکاش دەڵێ؛ چاوەڕوانیمان نەدەکرد، ئێران بنکەو پێگەکانمان وێران بکا. کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش ڕایگەیاند، ترەمپ لە کردنەوەی گەرووی هورمز شکستی هێنا.

دەن بەیکۆن ئەندامی کۆماریخوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ترامپ پێیوابوو ئەم شەڕە مانگێک یان دوو مانگ دەخایەنێت و دواتر دەگەینە ڕێککەوتن، بەڵام ئەم چاوەڕوانییە ناڕاستانە، زیانی گەیاند بە خۆشەویستییەکەی و هەوڵی کۆمارییەکان.

وتیشی: سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ لەگەڵ خەڵکی ئەمریکا ڕاستبێژ بێ و بەوان بڵێ کە ئەو شەڕە، شەڕێکی سەختە.

ئەو سیناتۆرە کۆمارییە هەروەها ئاماژەی بە لێدوانە دووبارەکانی ترەمپ کرد سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و وتی: کاتێک تاران گوێی لە قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەبێت، وەک نیشانەی لاوازی لێکی دەداتەوە، پێویستە ترەمپ کەمتر قسە بکات.

سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ جێگیرکردنی کەشتی بۆ ماوەیەکی درێژ لە شەڕی دژی ئێران، وتی کە پێموایە بە ڕوونی پێشبینیمان نەدەکرد ئەو بنکە ئەمریکییانەی لە ناوچەکەدا کە پێشتر هێزمان هەبووە لەناوببرێن و وێران ببن.

کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ڕژیمی زایۆنیش لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند: سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦٠ ڕۆژ، گەرووی هورمز بە داخراویی ماوەتەوە و ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران - تەنانەت لە ئاستی بڕگە سەرەتاییەکانیشدا.

ئەو میدیا زایۆنیستیە هەروەها  زیادی کرد: لەم ماوەیەدا جیهان ئاگاداری کەمیی بەرچاوی مووشەکی ڕێگری و هێرشبەری ئەمریکی بوو. بەگوێرەی میدیا عیبریەکان، هەڕەشەکانی ترامپ بۆ لکاندنی گەرووی هورمز بە خاکی ئەمریکاشەوە بەرەوڕووی وەڵامێکی گاڵتەجاڕانە و سووکایەتیکردن لەلایەن ئێرانەوە  بووەتەوە.