بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆسەر لارەک و وەڵامدانەوەی تاران
سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٣٠ ئابی ٢٠٢٦ جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشی کردەسەر بەشگەلێک لە دوورگەی لارەک کە بەهۆیەوە، چەند کەس لە بەرەڤانیکەرانی ئازای نیشتمان و هاووڵاتیانی ئازیزمان شەهیدو بریندار بوون و خەساریش لە سامانی گشتی و تایبەتی کەوت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لەکاردانەوە بەو دەسدرێژکارییە سەربازییەو بەپێی مافی سروشتیی بەرەڤانی رەوا، هێزە چەکدارە هێزمەندەکانی ئێرانی ئیسلامی، گورزی کوشندەیان وەشاند لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا هەڵکەوتوو لە وڵاتی ئوردن کە سەرچاوەو شوێنی پاڵپشتیکردنی دەسدرێژکەریی سەربازیی ئەمریکا بۆسەر کیان و نیشتمانی ئێران بوو.
وەزارەتی دەرەوە وێڕای شەرمەزارکردنی توندی دەسدرێژیی سەربایی ئەمریکا بۆسەر لارەک، کە پێشێلی ئاشکرای بڕگەی ٤ی ماددەی ٢ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەرپرسایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کەسایەتی سکرتێری گشتیی ئەو ڕێکخراوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارەتیان لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و لێپرسینەوە لە لایەنی دەسدرێژکار، وەبیر دێنێتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەبیری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و تێکڕای ئەو حکومەتانە دێنێتەوە کە نیگەرانیان لە درێژەی ناهێمنی لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز دەربڕیوە، کە تەنیا هۆکاری ناهێمن بوونی ڕێگای گەمییەوانی لە ناوچەکە، کردەی نایاسایی و دەسدرێژکارانەی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستییە کە بەهێرشکردنەسەر ئێران لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ دەسپێبوو و لە شەش مانگی ڕابردوودا بە شێوازی جۆراوجۆر لەوان، گەمارۆی دەریایی و کردەی دیکەی دنەدەرانە و دەسوەردەرانە درێژەی بووە.
وەزارەتی دەرەوە جەخت لەوە دەکا کە ئاشکرایە بەرپرسایەتی تۆکمەو تەواوی شوێنهاتەکانی کردەی دەسدرێژکارانەی تازەی ئەمریکاو درێژەی گەمارۆی دەریایی و شەڕی ئابووریی دژی ئێران، لەئەستۆی رژیمی ئەمریکاو تێکڕای ئەو لایەنانەیە کە بەهەر لەونێک بووە لە ئامادەکاریی و جێبەجێکرانی کردەگەلی نایاسایی و پێشێلکارانەی ئەمریکا، هاوکار و هاوبەش دەبن.