بەقایی: بڕیارنامەکەی دەستەی بڕیاردەران دژی ئێران بڕیارێکی تەواو سیاسی بوو
ئهیلوول 13, 2026 18:26 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت: بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بڕیارێکی تەواو سیاسی بوو کە لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییەوە سەپێندراوەتە سەر ئەم ئەنجومەنەدا.
ئیسماعیل بەقایی لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دژ بە ئێران، وتی: ئەمە لە لایەنی ئێرانەوە قبوڵ ناکرێت. ئەوانە تەنانەت یەک نیشانەیان نەدۆزیەوە کە بسەلمێنێ بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بۆ مەبەستی دیکەی جیا لە ئامانجی ئاشتیانە بەکار هێنرابێ. بەقایی پێیشیداگرت: ئێمە ئێستا خەریکین بەرگری لە خۆمان دەکەین لە بەرامبەر دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکادا کە تا ئێستا بەردەوام بووە. ئەوانە ئێستا گەمارۆی دەریایی و شەڕی ئابووری دژ بە ئێران بەکاردەهێنن.