سەرلەشکەر ڕەزایی: تا ئەوکاتەی مەرجەکانی ئێران نەیەتەدی، دانوستانێکمان نابێت
ئهیلوول 15, 2026 12:28 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسیویەتی: تا ئەوکاتەی مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن هیچ دانوستانێک ناکرێ.
سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی شەوی دووشەممە لە سەر سێشەممە لەم پەیامەدا نووسی: گوێ مەدەنە سیگناڵە دژ بەیەکەکانی سەرۆکی ئەمریک ؛ لە "دانوستانن ناکەین" ی هەتا "ئامادەین بۆ گفتوگۆ". ڕەزایی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هاوکێشەکانی پەیوەست بە نەوت و گەرووەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. پەلەقاژە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەرئەنجامەکانی، نابێتەهۆی پێشگری بەوە کە خەریکە دێت. بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتیشی: هەتا ئەوکاتەی هەموو شەرت و مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن، دانوستانێک لە ئارادا نابێ و تەواو.