بەقایی : ئێران نە چەکی ئەتۆمی هەیە و نە لە دووی بەدەستهێنانیەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447728-بەقایی_ئێران_نە_چەکی_ئەتۆمی_هەیە_و_نە_لە_دووی_بەدەستهێنانیەتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە کنێسێتی ڕژێمی زایۆنی و کەشنانەوەی کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە کە گوایە ئێران بەتەمایە هەنگاوێکی لە پێشەوە هەڵگرێ بۆ تێکدانی پرۆسەی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنانە وتی: بۆ ئێمە هیچ تەوفیری نییە کە کێ دەسەڵاتی ئەم ڕژێمە دەگرێتە دەست ، لەبەر ئەوەی کە پێشینەی ئەم ڕژێمە تووند و تیژی و کوشت و کوشتار نەبێ هیچ شتێکی دیکەی بۆ ناوچەکە نەبووە. 
(last modified 2026-10-27T14:38:04+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2026 19:05 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە کنێسێتی ڕژێمی زایۆنی و کەشنانەوەی کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە کە گوایە ئێران بەتەمایە هەنگاوێکی لە پێشەوە هەڵگرێ بۆ تێکدانی پرۆسەی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنانە وتی: بۆ ئێمە هیچ تەوفیری نییە کە کێ دەسەڵاتی ئەم ڕژێمە دەگرێتە دەست ، لەبەر ئەوەی کە پێشینەی ئەم ڕژێمە تووند و تیژی و کوشت و کوشتار نەبێ هیچ شتێکی دیکەی بۆ ناوچەکە نەبووە. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە دانپێدانانەکەی ئەمدواییەی ئۆبامای سەرۆککۆماری پێشووتری ئەمریکا لەبارەی ئەوەی کە ئێران چەکی ئەتۆمی نییە، وتی: «ئێران چەکی ئەتۆمی نەبووە و ئەوە ڕاستییەکە؛ ئێران نەک هەر هەرگیز چەکی ئەتۆمی نەبووە، بەڵکوو هەرگیز لەدووی چەکی ئەتۆمیش نەبووە.» بەشێک لە ڕاستی دوو دەیەی ڕابردوو ئەمەیە کە ئێران بە نیازپاکییەوە لە پرۆسەی دانوستانەکاندا بەشداری کردووە و لە ساڵی 2015 ڕێککەوتنێکی واژۆ کرد، بەڵام لایەنی ئەمریکایی تەنیا 3 ساڵ دواتر بەبێ هیچ بڕوبیانوویەک لەو ڕێککەوتنە چووە دەرەوە و پاش ئەوەش دەستی کردە کردەوەگەلێکی نایاسایی و زەخت و گوشارێکی بەربڵاو دژ بە ئێران. 

بەقایی وتیشی: «بیروڕای گشتیی ئەمریکا پێویستە لەم ڕاستییانە ئاگادار ببێتەوە؛ ئەوەی کە چینی دەسەڵاتداری ئەمریکا سەرەتا درۆیەک دەسەپێننە سەر بیروڕای گشتیی خۆیانەوە و لەم چەند ساڵەدا لە ژێر کاریگەریی بانگەشە و درۆکانی ڕژێمی زایۆنیدا، درۆیەکی گەورە بە ناوی بۆمبی ئەتۆمیی ئێرانیان لەنێو مێشکی خەڵکدا دروست کردووە، پاشان هەر ئەو درۆیەش دەکەنە بنەما و بیانوویەک بۆ دەستدرێژیی سەربازی دژ بە ئێران. سەرباری ئەوەی کە وتیان بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیان تەواو تیا بردووە، ٨ مانگ دواتر دیسان دەستدرێژیی سەربازییان کردە سەر ئێران.» خاڵی سەرنجڕاکێشیش ئەوەیە کە ئێستاش هەر هەمان بانگەشە دووپات دەکەنەوە. بەقایی ڕاشکانە ڕایگەیاند: «بەڕاستی لە درێژایی مێژوودا ڕەنگە لەوێنەی کەم بووبێ کە درۆیەک ببێتە بنەما بۆ خستنەمەترسیی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، هێرش بکەنە سەر وڵاتێک و  بەردەوام ئەو درۆیە بۆ هەڕەشەکردن لەو وڵاتە دووپات بکەنەوە.» 
ئیسماعیل بەقایی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بانگەشەی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی زووتر لە وادەی ئێران بۆ تێکدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەم ڕژێمەیش وتی: «پێم وانەبێ لەوێ هەڵبژاردنێک هەبێ، ئەوێ وەک فیلمەکەی سترەنج لاو، ڕکابەری و ململانێ لە نێوان باندی جۆربەجۆرە بۆ ئەنجامدانی جەنایەتی زیاتر، بە مانایەکی دیکە پێشبڕکەیەکە لە نێوان چەندین جەنایەتکار لەسەر ئەوەی کە کامیان پیاوکوژێکی باشترە.» ناوبراو وتیشی: «بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکی نییە لە وەها کەشێک و لە وەها هەڵبژاردنێکدا کێ لە ئاکامدا دەسەڵات دەگرێتە دەست، چوونکە پێشینەی تەنیا کشت و کوشتار و توندوتیژییە و دەستکەوتێکی دیکەی بۆ ناوچەکەی ئێمە نەبووە. جینۆسایدکردنی فەلەستینییەکان لەم ٨٠ ساڵەدا هەر بەردەوام بووە.» ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە ڕووی هیوابڕاییەوە دەست دەکاتە هەڕەشە و گوڕەشەکردن لە وڵاتانی دیکە، بەشێک لە سیاسەتی شەڕاشۆیانەی ئەم ڕژێمەیە. بەقایی بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە پلانی ئاڵای درۆییندا زۆر شارەزایە، وتی: «ئەو خاڵەی کە دەتوانم ئێوەی لێ دڵنیا بکەمەوە ئەوەیە کە ئێمە بەدەر لەو قسەوباسانە بە وردبینییەکی تەواوەوە هەموو ڕووداو و جموجۆڵەکانمان لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدایە و هێزە چەکدارەکانی ئێمە بۆ بەرگری لە سنووری ئێران، هیچ شک و گومانێکیان لە دڵدا نییە وئەوەی لە دەستیان بێ دەیکەن.» 
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە میواندارییەتی ئێران لە کاربەدەستانی تورکیا، پاکستان و عەرەبستانیش، وتی: «پلانی ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتی سەفەری عاصم مونیر بۆ تاران هاتە ئاراوە و ئێرانیش بە نازپاکییەوە لێکی دایەوە و هەنگاوە بەراییەکانی هەڵگیرا. لە ڕوانگەی ئێرانەوە ئەوەی کە وڵاتانی ناوچەکە لەدوای دامەزراندنی میکانیزمێکی ئاسایشی ناوچەیی بن لە چوارچێوەی بەرژەوەندی و قازانجی هاوبەشیان، ئەوە هەنگاوێکی پیرۆزە.»