پزشکیان سەرکەوتنی داسیلڤا لە هەڵبژاردنەکانی بەرازیلی پیرۆزبایی کرد
سەرۆک کۆمار لە پەیامەکەیدا هیوای ئەوەی دەربڕی کە لە ماوەی خولی نوێی سەرۆکایەتیی لولا دا سیلڤادا، پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئێران و بەرازیل زیاتر پەرە بستێنێ.
لە پەیامێکدا، وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەڕێز لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بەرازیل، بەڕێز مەسعوود پزشکیان ڕایگەیاند: هیوادارم لە ماوەی خولی نوێی سەرۆک کۆماریدا، پەیوەندی دۆستانە لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری فیدراتیڤی بەرازیل زیاتر و بەرفراوانتر ببێت. سەرۆک کۆماری ئێران هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز دا سیلڤا خواست لەم بەرپرسیارێتییە گرنگەدا و هەروەها ئاواتی سەربەرزی و خۆشگوزەرانی بۆ نەتەوەی گەورەی بەرازیل و رایگەیاند: ئومێد دەکەم هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە پرس و بابەتی دڵخوازی دوولایەن و بەرژەوەندی هاوبەش و بەهێزکردنی فرەلایەنی و گەشەپێدان و ئاشتی نێودەوڵەتی باشتر و بەربڵاوتر ببێ.
ئەمڕۆ، دوای سەرکەوتنی داسیلڤا، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕایگەیاند: سەرکەوتنی لولا دا سیلڤا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بەرازیلدا گورزێکە لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەهێزکردنی دزە و دەسەڵاتی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتین.