بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی کۆبوونەوەی چوارلایەنەی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەیی
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئێران، پاکستان، تورکیا و سعودیا سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بڵاوکرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکەمین کۆبوونەوەی چوار وڵاتی ناوچەیی ئەمڕۆ ٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٥ کە ڕێکەوتە لەگەڵ ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ لە تاران بەڕێوەچوو و بەڕێز موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران میوانداری ئەم دانیشتنەی کرد. شازادە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگریی سعودیا و بەڕێز عاسیم مونیر فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی پاکستان و بەڕێز ئیبراهیم کالین بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدارییان کرد. ئامادەبووان ڕێککەوتن لەسەر پێویستیی درێژەدان بە گفتوگۆکان لە پێناو بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئەم چوار وڵاتە ،لەوانەش لە بواری دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.